سەردێر

هەولێر، بەهۆی شەڕە تەقەوە 10 كەس كوژران و برینداربوون

خەڵك-
لەناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی شەڕە تەقە ژمارەیەك كوژران و برینداربوون.

دوانیوەڕی ئەمڕۆ پێنج شەممە، پەیانێرمان لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، لەناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی شەڕە تەقەوە ژمارەیەك كەس بونەتە قوربانی.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لەو شەڕەدا 3 كەس كوژراون و 7 كەسی تر بەسەختی برینداربوون و یەكێك لە كوژراوەكانیش ژنە.

 

بە گوێرەی هەواڵ، شەڕەكە بەهۆی زەوی و زارەوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕویداوە و هێزە ئەمنییەكانیش لەئێستادا سەرقاڵی كۆنترۆڵكرددنەوەی ڕەوشەكەن لە هەریر.