سەردێر

منداڵێك لە ترسی سەگ ڕایكرد، كەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێكەوە

خەڵك-
لە هەولێر منداڵێك لە ترسی گەستنی سەگی بێلانە ڕادەكات و دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەكەوە، دواتر دەبرێتە نەخۆشخانە ژیانی لە مردن ڕزگار دەكرێت.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بڵاویكردەوە، لەشاری هەولێر، بەهۆی ڕاكردنی منداڵێك لەدەست سەگێكی بێلانەی ناوشار و دووركەوتنەوەی لە ترس و دڵەڕاوكێی گەستنی سەگ، منداڵەكە دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێك و بریندار دەبێت، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت و نەشتەرگەری رزگاركردنی ژیانی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو ئاماری گەستنی سەگی بێلانە 325 حالەت تەنها بۆ یەك نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر هەبووە كە وێڕای ترسناكی چەندین نەخۆشی لێدەكرێت لە هەمان كاتدا هۆكاری نەمان و كورتهێنانی ڤاكسینی دژەژەهری سەگە لە نەخۆشخانەكان.