سەردێر

دەوامی خوێندن لە چەند گوندێكی ناڵپارێز ڕاگیرا

خەڵك-
ئەمڕۆ پێنج شەممە جارێكی دیكە سنووری شارەدێی ناڵپارێز سەر بە پێنجوێن بۆردوومانكرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری شارەدێی ناڵپارێز بۆ پارێزگاری خوێندكاران و مامۆستایان، “دەوام لەقوتابخانەكانی گوندی بادانە، كانی ماران و سوێرەو دەرەمیانە لەناحیەی ناڵپارێز بەهۆی بۆمبارانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیاوە ڕاگیرا”.

بەپێی زانیارییەكان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا چەند گوندێكی سنووری شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە پێنجوێنیان بۆردوومانكرد.

هاوكات فڕۆكەكانی توركیا گوندی ئێندزەیان لە بناری قەندیل بە چڕی بۆردوومانكرد.

لە سنووری شارەدێی قەسرێش لە دۆڵی باڵەییان گوندی كونەكۆتر بۆردومانكرا.

لەبارەی زیانە گیانی و مرۆییەكانەوە هیچ زانیاری بڵاونەكراوەتەوە.