سەردێر

ئەو باوكەی جگەری كوڕەكەی وەرگرت گیانی لەدەستدا

خەڵك-
ئەو باوكەی بەهۆی وەرگرتنی جگەر، كوڕێكی گیانی لەدەستدا، خۆشی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی لە ٢٠ی ئەیلول كوڕەكەی گیانی لەدەستدا ئەمڕۆ ” كەمال محەمەد بالیسانی” كە نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆكرابوو لە وڵاتی هیندستان گیانی لەدەستدا.

پێشتر دوای ئەوەی بەسەركەوتوویی لەنەشتەرگەری پێدانی جگەر مامۆستا ئارام كەمال بەباوكی دەردەچێت، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك گیانی لەدەستدا.