سەردێر

فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان بۆردوومانكرد

خەڵك-

پێشنیوەڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان بە چڕی بۆردوومانكرد.

بەپێی زانیارییەكان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا چەند گوندێكی سنووری شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە پێنجوێنیان بۆردوومانكرد.

هاوكات فڕۆكەكانی توركیا گوندی ئێندزەیان لە بناری قەندیل بە چڕی بۆردوومانكرد.

لە سنووری شارەدێی قەسرێش لە دۆڵی باڵەییان گوندی كونەكۆتر بۆردومانكرا.

لەبارەی زیانە گیانی و مرۆییەكانەوە هیچ زانیاری بڵاونەكراوەتەوە.