سەردێر

لە پەرلەمان گرژی دروستبوو

خەڵك-

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان گرژی لەنێوان پەرلەمانتاراندا دروستبوو.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا تاووتوێی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و تێیدا گرژی لەنێوان فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدا دروستبوو، فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە، پەرلەمان دەست بۆ كێشەی خەڵك نابات، بەڵام تەمەنی خۆی درێژ دەكاتەوە.

درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە، لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و چاودێران و شارەزایانی هەڵبژاردن ڕەخنەی توند دەگرن لەدرێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.

بڕیاربوو یەكی ئەم مانگە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچن، بەڵام بەهۆی ناكۆكی حیزبەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان و كۆمسیۆن هەڵبژاردن نەكرا.

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان پرۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیان پێشكەشكردووە.