سەردێر

كۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەستیپێكرد

خەڵك-

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا تاووتوێی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە، لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و چاودێران و شارەزایانی هەڵبژاردن ڕەخنەی توند دەگرن لەدرێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.

بڕیاربوو یەكی ئەم مانگە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچن، بەڵام بەهۆی ناكۆكی حیزبەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان و كۆمسیۆن هەڵبژاردن نەكرا.
پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان پرۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیان پێشكەشكردووە.