سەردێر

كامێرایەكی تیژڕەویی لە پیرەمەگروون سوتێنرا

خەڵك-

ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای پیرەمەگروون-سلێمانی، كامێرایەكی تۆماركردنی تیژڕەویی هاتووچۆ سوتێنرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 6\10\2022 كامێرایەكی تۆماركردنی تیژڕەویی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای پیرەمەگروون-سلێمانی،  سوتێنرا.

ئەوە لە كاتێكدایە هەتا ئێستا چەند جارێك تەقە لە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەویی كراوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

دانانی كامێراكانی تیژڕەویی لە سنووری سلێمانی نیگەرانی هاووڵاتییانی شارەكەی لێكەوتەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دانانی ئەو كامێرایانەی ڕەتكردووەتەوە.