سەردێر

درەنگ خواردنی ژەمی ئێواران قەڵەوی بەدواوەیە

خەڵك-
درەنگخستنی ژەمی ئێواران هەستی برسێتی زیاد دەكات و دەبێتەهۆی قەڵەوی.

بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە، ئەو كەسانەی نانی ژەمی ئێواران درەنگ دەخۆن یان دەیخەنە درەنگی شەو، دەبێتەهۆكاری ئەوەی هەست بە برسێتی بكەن و چەوری و وزەی كەم سەرف بێت لە جەستەی مرۆڤدا.

بەپێی توێژینەوەكان هۆشداری دراوە خواردنی شەوانە یان درەنگخستنی نانی ئێواران دەبێتەهۆی قەڵەوی.

شارەزایان دەڵێن قەڵەوی پەتایەكی جیهانییە و نزیكەی 650 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی بوون.