سەردێر

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا مەترسی وشكەساڵی زیاد دەكەن

دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی كشتوكاڵ و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك

خەڵك-

كۆمەڵێك لە توێژەران لە جیهاندا توێژینەوەیەكی نوێیان بڵاوكردەوە تێیدا دەركەوتووە گۆڕانی كەشوهەوا لە چالاكی مرۆڤەوە دروست دەبێت بە ڕێژەی 20 هێندە زیاتر لە پێشبینییەكان و مەترسی ڕوودانی وشكەساڵی لەنیوەگۆی باكووری زەوی.

بەپێی توێژینەوەكە، مەترسی هەیە ڕوودانی وشكەساڵی كە لە ئەوروپا و چین و ئەمریكا ڕوویداوە، دووبارە ببێتەوە لە هەر 20 ساڵێكدا لە چوارچێوەی گۆڕانی كەشوهەوادا.

وشكەساڵی مەترسیدارە و كاردانەوەی زۆری دەبێت لەوانە كەمبوونەوەی بەرهەمەكانی كشتوكاڵ بەهۆی سووتانی دارستانەكانەوە و كەمبوونەوەی ئاو لە ڕووبارەكان و كەمبوونەوەی وزەی كارەبا.

بەپێی توێژینەوەكە، كە تۆڕی وۆڵد ویزر ئەتریبیوشن ئەنجامیداوە، گۆڕانی كەشوهەوا بەهۆی چالاكی مرۆییەوە دروستدەبێت و مەترسیی وشكەساڵیش زیاد دەكات.

كۆمەڵێك وڵاتی ئەوروپایی لە پێشیانەوە فەڕەنسا بە دەست وشكەساڵیەوە دەناڵێنن، بەجۆرێك ئەمریكا و چینیش بەم حاڵەتە كاریگەربوون.

كاردانەوەكانی وشكەساڵی بوونەهۆی كەمبوونەوەی خۆراك و بەرهەمی چاندن، بەجۆرێك نرخی خۆراكی بەرزكردووەتەوە لەگەڵ سووتانی دارستانەكان.