سەردێر

فەرماندەیەكی سەربازی 100 مانگا دەكاتە مارەیی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا

خەڵك-
جەنەراڵ موهۆزی كایبیر فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی ئۆغەندا و كوڕی سەرۆكی ئێستای وڵاتەكە، داوای هاوسەرگیری لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەكات و دەڵێت، 100 مانگای هەر باشی بۆ دەكاتە مارەیی.

فەرماندە سەربازییەكەی ئۆغەندا لە تویتێیكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی”ماسی ماتسانتی باڵیۆزی ئیتاڵیاى لە ئۆغەندا كردۆتە نێوەنگیر، تا داواكارييەى بۆبكا..دانوستان بكات لەسەر مارەیی بوكێ‌”.

لە تویتێكی تردا هەڕەشەی داگیركردنی ئیتاڵیای كرد، لەپێناو سڕینەوەی ئەو سوكایەتییەی پێی دەكرێت، گەر داواكارییەكەی ڕەتبكرێتەوە، بەڵام دوایی تویتەكەی سڕییەوە، تا خۆی لە بەركەوتنی دیپلۆماسی بپارێزێت و تویتی داواكاری هاوسەرگیرییەكەشی هێشتەوە و چاوەڕوانی وەڵامە.