سەردێر

بەغدا، سێ‌ خۆپیشاندەر برینداربوون

خەڵك-
لەسەر پردی جمهوری لە بەغدای پایتەخت، سێ‌ خۆپیشاندەر برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان لەلایەن تشرینییەكان لە بەغدای پایتەخت، بەهۆی شەڕەبەردەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، سێ‌ خۆپیشاندەر برینداربوون.

ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە ئەو بەربەستە ئاسنینەیان بەزاند كە لەسەر پردی جمهوری دانرابوو.

هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان، شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”فەرمانی توند هەیە بۆ ڕێگرتن لە هەڵگرتنی چەك، یان پێكهێنانی گروپی چەكداری لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت”.

خۆپیشاندەران لە بەغدا یادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019 دەكەنەوە كە بوونە مایەی ڕوخاندنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی.