سەردێر

دامەزراندنی بانکی نیشتمانی سوودی بۆ هاووڵاتییان چییە؟

خەڵک-

بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵی نوێ بانکی نیشتمانی هەرێم دەکرێتەوە ھاووڵاتییان سوودمەند دەبن لە ھەموو ئەو پێشینانەی بانکی عێراقی دەیداتە ھاووڵاتییان.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە:”ھەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمانیی ھەرێم بەرەو کۆتایی دەچن و لە ھەرێمی کوردستان رێکارەکان کۆتایییان ھاتووە و تەنیا دانانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی بانکەکە ماون، بەڵام رێکارە یاسایییەکان لە بەغدا ماون تەواو بکرێن، پێشبینی دەکەم ساڵی نوێ بانکی نیشتمانی دەست بە کارەکانی بکات.”

سەبارەت بە جیاوازی ئەو بانکە لەگەڵ بانکەکانی دیکە وتیشی:”جیاوازییەکەی ئەوەیە بانکەکانی ئێستا بە یاسایی کارەکانیان بەڕێوە نابەن، خالێکی دیکەی بانکی نیشتمانی کە دەکرێتەوە لەھەمبەر جیھانی دەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی کردارە بانکییەکان.”

دەربارەی سوودی ئەو بانکە بۆ هاووڵاتییان ئاماژەی بەوەشکرد:”بانکی نیشتمانیی ھەرێم دوای دامەزراندنی زۆر سوودی دەبێـت، لەوانەش ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە ساڵانە و مانگانە بە ھاووڵاتییان دەدرێت ھەرێمی کوردستانیش لێیان سوودمەند بێت، ھەروەھا چەندین سوودی دیکەی ھەیە بۆ بازاڕ و سیستەمی بانکی، چونکە بانکی نیشتمانی بە سیستەم کارەکانی بەڕێوە دەبات.”





هەلبژاردە

گرنگترینەکان