سەردێر

رێباز حەملان: کێشەى موچە دووبارە نابێتەوە بەتایبەت لە سلێمانى

خەڵک-

یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت دڵنیایی لە دابەشکردنی موچە دەدات و دەڵێت:” لە داهاتى نەوت زیاتر لە 550 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ موچە بۆیە کێشەى موچە دووبارە نابێتەوە بەتایبەتى لە سلێمانى”.

رێباز حەملان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:”وەزارەتى دارایی رۆژ و کاتى دابەشکردنى موچە دیاریدەکات، بەڵام لەئێستاوە پارەى پێویست بۆ دابەشکردنى خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەت”.

ئاماژەی بەوەشکرد:”ئێستا زیاتر زیاتر لە 48%ى داهاتى نەوت دەچێت بۆ موچە لەکاتێکدا پێشتر 30% بوو، لە داهاتى نەوت زیاتر لە 550 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ موچە بۆیە کێشەى موچە دووبارە نابێتەوە بەتایبەتى لە سلێمانى”.

رێباز حەملان وتیشی:”ئێستا نرخى فرۆشتنى نەوتى هەرێم سێ دۆلار لەگەڵ سۆمۆ جیاوازە و نرخى نەوتى هەرێم گەیشتووەتە ئاستێکى باش و بە 100 دۆلار فرۆشراوە”.