سەردێر

هەپەگە؛ 8 سەربازی سوپای توركیا كوژران و سەنگەرێك روخێنرا

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە ٦ چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٨ سەربازی سوپای توركیا كوژران و سەنگەرێك روخێنرا و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناوبرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاندووە، لە ٦ چالاكی هێزەكانیاندا ٨ سەربازی سوپای توركیا كوژران، كە یەكێكیان پلەدارە، سەنگەرێك و چەكێكی بۆمبهاوێژ روخێنراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ٨ جار بە بۆمبی قەدەغەكراوو چەكی كیمیایی، ٦٥ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا و تانك بۆردومان كردووە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٣ی ئەیلولدا سەرلەبەیانی تیمە گەڕۆكەكانمان بە نیشانشكێن لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئاگری سەربە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدایاندا و داگیركەرێك سزادرا.

لە ٢٣ی ئەیلول كاتژمێر ٠٨:٠٠ تیمە گەڕۆكەكانمان بە نیشانشكێن لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئاگر لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخودانی سیدایاندا و داگیركەرێك سزادرا. هاوكات بە چەكی قورسیش لە داگیركەرانی تر درا.

لە ٢٣ی ئەیلول كاتژمێر ١٣:٠٠ تیمە گەڕۆكەكانمان بە نیشانشكێن لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادلی سەر بە چەمچۆیاندا و داگیركەرێكیان سزادا.

لە ٢٣ی ئەیلولدا كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەكانمان ئەو داگیركەرانەیان خستە بۆسەوە كە دەیانویست بچنە ناو سەنگەرەكانی شەهید باهۆز لە چەمچۆ. لەو چالاكیەدا لانیكەم دوو داگیركەر سزادران كە یەكیان پلەدار بوو.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:

لە ٢٢ی ئەیلول تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمان لە شاخی شەهید مونزوری گۆڕەپانی بەرخودانی مامڕەشۆ داگیركەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە و كاتژمێر ١٣:٠٠ بە چالاكی گەریلایی هەماهەنگ لە داگیركەرانیاندا. قۆڵی یەكەمی چالاكیەكە بە چەكی قورس لە ٢ سەنگەر و كافتریایەكی دا. لەوێ سەنگەرێكی بۆمبهاوێژ و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناو بران و ٢ داگیركەریش سزادران. قۆڵی دووەمی چالاكیەكەش بە چەكی قورس و سوك لە داگیركەران و سەنگەرەكانیاندان.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك:

لە ٢٣ی ئەیلول كاتژمێر ٠٩:٤٠ هێزەكانمان داگیركەرانیان لە دەشتاییەكانی گوندی شاپانێی خواركورك خستە ژێر چاودێرییەوە و دواتر بە سابوتاژ لەوانیاندا. لەو چالاكیەدا داگیركەرێك سزادرا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی:

لە ٢٣ی ئەیلولدا سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

لە ٢٣ی ئەیلولدا سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئاگر و شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا و سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی شەهید عادلی سەر بە چەمچۆ ٦ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر

لە ٢٣ی ئەیلول گۆڕەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، كوڕەژارۆ، ساجا، ئەشكەوتی برینداران، كاركەر، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٦٥ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردمان كران.

لە ٢٣ی ئەیلول گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و چەمچۆ بە دەیان جار بە كاتیوشا و تانك بۆردومان كران.

لە ٢٣ی ئەیلول بەسەر گۆڕەپانەكانی بەرخودانی كوڕەژارۆ، شەهید فەداكار، شاخی جودی و شاخی ئامێدی فڕۆكەی سیخوڕی سوڕانەوە.

لە ٢٣ی ئەیلول سوپای توركی داگیركەر بە حەفارە و ئامێری روخاندن هەوڵیدا سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر بڕوخێنێت.

سەبارەت بە هەوڵەكانی هێزەكانی پەدەكە لە گۆڕەپانەكانی بەرخودان:

كارەكانی هێزەكانی پەدەكە بۆ دروستكردنی رێگە و سەنگەر بۆ سوپای توركی داگیركەر لە گۆڕەپانی سێدار و گۆڕەپانی كۆماندۆی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە مەتینا لە ٢٧ی ئابەوە تائێستا بێ پسانەوە بەردەوامە.

لە ٢٠ و ٢٢ی ئەیلول سەنگەرەكانی شەڕمان لە شەهید پڵنگی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری لە مەتینا لەلایەن هێزەكانی پەدەكەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێكرا”.