سەردێر

کازمی لە لوتكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك چی وت؟

خەڵک-

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای پاڵپشتی زیاتری نەتەوە یەكگرتووەكان دەکات بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق و داواشدەکات وڵاتانی دیکە رێز لە سەروەری وڵاتەکەی بگرن.

مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە لوتكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، هەوڵدەدەن بۆ تەواوکردنی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان و بەرنامەیەکی گشتگیریشی بۆ دانراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣-ەوە هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی 2021، باشترین هەڵبژاردن بووە.

کازمی وتیشی: دەستپێشخەریمان بۆ نەهێشتنی كێشەی نێوان وڵاتانی ناوچەكە هەبووە و داواشدەكەین وڵاتانی دیكە رێز لە سەروەریی عێراق بگرن.

سەبارەت بە کەمبوونەوەی رێژەی ئاو لە عێراق راشیگەیاند، دروستكردنی پرۆژە لە وڵاتانی دراوسێ بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بەشە ئاوی عێراق بۆیە، پێویستە وڵاتانی ناوچەكە كێشەكانی پەیوەست بە ئاو لەسەر بنچینەی یاسا نێودەوڵەتییەكان چارەسەر بكەن.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان