سەردێر

ئینتەرنێتی ئازاد بۆ ئێران دابینکرا

خەڵک-

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا و ئینتەرنێتی ستارلینک رایگەیاند کە ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد واتا ئازاد بۆ ئێران چالاک دەکات.

مانگی دەستکردی ستارلینک کە پێشتر بۆ دابینکردنی خزمەتگوازری ئینتەرنێت بۆ ئۆکرانیا بەکارهات، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی رۆژەهەڵاتی کوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوایان له‌ ئیلۆن ماسك كرد، هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگاته‌ جیهان.

دوای ئه‌و داواكارییه‌، ئیلۆن ماسك له‌ تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كۆمپانیای ستارلینك داوا له‌ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران ببه‌خشرێت بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌.

دوای ئەوەش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند:”ئێمە ئەمڕۆ هەنگاومان نا بۆ پێشخستنی ئازادی ئینتەرنێت و گواستنەوەی ئازادانەی زانیاری بۆ گەلی ئێران، هەروەها دەرکردنی مۆڵەتی گشتی بۆ ئەوەی دەستڕاگەیشتنێکی زیاتریان بە پەیوەندییە دیجیتاڵییەکانەوە هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی سانسۆرکردنی حکومەتی ئێران”، لە کۆمێنتێکدا ئیلۆن مەسک کە بۆ تویتەکەی ئەنتۆنی بلینکن نوسیویەتی”ستارلینک کارا کرا”.

بەهۆی ناڕەازیی و خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی شارەکانی کوردستان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی ئێران هێڵی ئینتەرنێتی لە بەشێک لە شارەکان دەبڕی لە کاتی خۆپیشاندان و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان





هەلبژاردە

گرنگترینەکان