سەردێر

هەپەگە؛ 11 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، كە هێزەكانیان لە ٢٢ و ٢٣ ی ئەیلولدا لە بەرامبەر دەوڵەتی توركیا ٩ چالاكییان كردووە و ١١ سەربازی سوپا كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بوون .
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە راگەیەنراوێكدا ی بڵاوكردەوە ، سوپای توركیا بۆمبی بە قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی هێرش دەكاتە سەر گۆڕەپانەكانی بەرخودان و سەنگەرەكانی شەڕ و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە گیانی لەخۆبوردووانە لە بەرامبەر سوپای توركیا چالاكی دەكەن و گورز لە سوپای تورك دەوەشێنن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، هێزەكانیان ٩ چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكیانەدا ١١ سەرباز كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربوو و لە هەمان كاتدا ٢ سەنگەر رووخێنران، درۆنێكی و خێمەیەكی سەربازیش لەناوبران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپا گۆڕەپانەكانی شەڕی ١٤ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی، ٤ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كرد.

چالاكییەكانی گەریلا و هێرشەكانی داگیركەران بەم جۆرەیە:
١.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٢٢ی ئەیلولدا كاتژمێر ٠٨:٠٠ بە چەكی قورس لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا درا. لەو چالاكیەدا ٢ داگیركەر سزادران و داگیركەرێكیش برینداربوو.

لە ٢٢ی ئەیلول كاتژمێر ١١:٠٠ بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید فەداكاری سەر بە چەمچۆ درا.

لە ٢٢ی ئەیلول كاتژمێر ١٢:٣٠ داگیركەران كاتێك ویستیان بچنە ناو سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، بە چەكی سوك لەواندرا. دوای لێدانی هێزەكانمان، داگیركەران ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنەوە.

لە ٢٢ی ئەیلول كاتژمێر ١٥:٠٠ كاتێك كە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ كەوتنە جوڵەوە تیمە گەڕۆكەكانمان بە تاكتیكی نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندان لەوێ داگیركەرێك سزادرا.

لە ٢٢ی ئەیلول كاتژمێر ١٦:٣٠ تیمە گەڕۆكەكانمان دوو جار لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدایاندا. لەوێ دوو داگیركەر سزادران.

٢.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك:

لە ٢٢ی ئەیلول كاتژمێر ١٣:٠٠ لە داگیركەران لە هەرێمی شەهید دەروێشی خواكورك درا دوای ئەوەی كەوتنە ژێر چاودێری هێزەكانمانەوە، تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمان بە چالاكی هەماهەنگی گەریلایی، لە داگیركەرانیاندا و ٤داگیركەر كە بە چەكی قورس گورزیان لێوەشێنرا سزادران و ٢ سەنگەر روخێنران. دوای چالاكییەكە هێزەكانمان درۆنی سیخوڕی كە بەسەر هەرێمەكەدا دەسوڕانەوە، كردیاننە ئامانج و درۆنێك خرایەخوارەوە.

٣.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابور:

لە٢٢ی ئەیلول كاتژمێر ٠٥:٥٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمانەوە بە چەكی ئۆتۆماتیك گولـلەباران كران، داگیركەرێك سزادرا و خێمەیەكی سەربازی روخێنرا. ئەو داگیركەرانیان دوای چالاكیەكە ویستیان دەستوەردان بكەن، بە چەكی قورس لێیاندرا.

لە٢٣ی ئەیلول كاتژمێر ٠٠:٤٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی داگیركەران لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە بە تاكتیكی نیشانشكێن گولـلەباران كرا و داگیركەرێك سزادرا.

٤.هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی:

لە ٢٢ی ئەیلول سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

لە ٢٢ی ئەیلول سەنگەرەكانی شەڕی شەهید فەلات و شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا و سەنگەرەكانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٩ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

٥. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر:

لە ٢٢ی ئەیلول گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا ٤ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كرا.

لە ٢٢ی ئەیلول گۆڕەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی هەكاری، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كران.

لە ٢٢ی ئەیلول بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودییەوە درۆن سوڕانەوە”.