سەردێر

ڕێنماییەكانی تەندروستی لەكاتی خواردنی بڕێكی زۆر گۆشتدا

خەڵك –
پسپۆڕانی خۆراك هەمیشە ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكەن، كە پێویستە كەمترین بڕی گۆشتی سو بخۆن ئەگەر زۆریش گۆشتی سوور خورا پێویستە چەند ڕێنماییەك جێ بەجێ بكەن ، چونكە خواردنی گۆشتی سوور هۆكارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی .

پزیشكانی پسپۆڕی خۆراك چەند ڕێنماییەكیان خستۆتەڕوو بۆ پارێزگاریكردن لە تەندروستی لەكاتی خواردنی بڕێكی زۆر گۆشتدا، كە پێویستە كەسی گۆشتخۆر وەك خۆی جێبەجێی بكات .

ڕێنماییەكان بریتین لە :
١. باشتر وایە لە ژەمی بەیانیاندا گۆشت نەخورێت چونكە زیان بە جەستە دەگەیەنێت و فشاری خوێن بەرز دەكاتەوە.
٢. ئەو گۆشتەی كە دەخورێت دەبێت بە بڕێكی دیاریكراو بێت و بەسەر ژەمەكاندا دابەشبكرێت.
٣. پێویستە لەگەڵ گۆشتدا پاقلەمەنی و گۆشتی سپی بخۆرێت.
٤. گرنگە پێش لێنانی گۆشت چەورییەكانی لێبكرێتەوە بۆئەوەی ئاوی گۆشتەكە زۆر چەور نەبێت و چەوری خوێن بەرز نەكاتەوە.
٥. پێش لێنانی گۆشتەكە ئاوی لیمۆی بەسەردا بكە بۆئەوەی زیانەكانی كەمبكاتەوە.
٦. پێش برژاندنی گۆشت باشتر وایە كەمێك بكوڵێندرێت بۆئەوەی نەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن.
٧. دڵنیابەرەوە لە بوونی زەڵاتەی سەوزەوات لەسەر سفرە لە هەموو ژەمەكاندا.
٨. مەعدەنوس چەوری زیادە ڕادەكێشێت بۆیە باشتروایە لەگەڵ گۆشتدا بخورێت.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان