سەردێر

دێشامپ خۆشحاڵە

بڕوای تەواوی بە یاريزانەكانی هەیە

خەڵك-
دیدێ‌ دێشامپ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر ئاستی باشی یاریزانەكانی دەردەبڕێت لە دوایین یاریی تیپكەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی نەمسا.

دێشامپ لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە سەركەوتنی هەڵبژاردەكەی بەسەر نەمسا لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ڕایگەیاند”هیچ شتێك لە بردنەوە باشتر نییە، ئێمە بەختەوەرین لە دوایین یاریی ساڵمان لە یاریگای خۆماندا كەشێكی نایابمان بەسەر برد، ئێوارەیەكی زۆر خۆش بوو.”

لە پاش ئەو ئاستە سەرنجڕاكێشەی ئۆلیڤیە جیرۆ بەرامبەر نەمسا پێشكەشی كرد، دێشامپ وتی” ئۆلیڤیێر شایەنی ئەوەیە، من زۆر دڵخۆشم بۆی، ئەو بە قۆناغە سەختەكانی یانەكەیدا تێپەڕی و هەمیشە ئاستێكی باشی لەگەڵ ئێمەدا هەبووە”.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە دوایین یاریی لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، بە دوو گۆڵی مباپی و جیرۆ لە هەڵبژاردەی نەمسای بردنەوە.