سەردێر

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عیراق ڕووبەڕووی عومان دەبێتەوە

خەڵك-
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سوڵتاننشینی عومان دەبێتەوە.

وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی چوارینەی ئەردەن، لە عەممانی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان ببێتەوە، یارییەكەش لە كاتژمێر حەوت دەستپێدەكات.

هەڵبژاردەی عيراق چوار شەممەی ڕابردوو گەیشتە ئەردەن و مەشق و ڕاهێنانەكانی بۆ خۆئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتییەكە دەستپێكرد كە وابڕیارە لەمڕۆوە تا 27ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.