سەردێر

بەهۆی سەرپۆش نەکردنەوە رەئیسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ CNN ئەمریکی هەڵوەشاندەوە

خەڵک-

ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران، داوای لە كریستیان ئه‌مانپوور، پێشكه‌شكار و رۆژنامه‌نووسی ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ـ ی ئه‌مه‌ریكی، کرد لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سه‌رپۆش بپۆشێت، به‌ڵام ئەو ره‌تیكرده‌وه‌ و بەهۆیەوە چاوپێکەوتنەکە هەڵوەشایەوە.

ئه‌مانپور به‌ ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ـی راگه‌یاند:” لەکاتی ئامادەبوون لە شوێنی چاوپێکەوتنەکان و تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییە هونەری و تەکنیکییەکان، راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران پێیوتم کە ئەگەر سەرپۆش لەسەر نەکەم ئیبراهیم رەئیسی ئامادە نییە چاوپێکەوتنەکە ئەنجامبدات “.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وان ده‌یانزانی من پرسیاری دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌كه‌م، بۆیه‌ سه‌رپۆشیان كرده‌ بیانوو.

دەشڵێت:”لە ئەمەریکادا هیچ یاسایەک نییە بۆ زۆرەملێکردنی خانمان بۆ ئەوەی سەرپۆش بکەن، بۆیە ئەو داوایەی سەرۆکی ئێرانم رەتکردەوە، ئەویش چاوپێکەوتنەکەی ئەنجامنەدا “.

ئه‌مانپوور رۆژنامه‌نووسێكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه و له‌ ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان