سەردێر

شارەوانی سلێمانی: بەردەرکی سەرا و شەقامی سالم نۆژەندەکەینەوە

خەڵک-

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەردەرکی سەرا بە شێوازێکی كلتوری و رووكارێكی مێژوویی جوانی سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا دیزاین و نەخشەی جوانكاریی بەردەركی سەرا بەشێوازی كلتوری و رووكارێكی مێژوویی جوانی سلێمانی تاوتوێکرا، بەشێوەک ببێتە سەنتەرێكی رۆشنبیری و شارستانیی و كلتوری بۆ خەڵكی سلێمانی و سەردانیكەرانی “.

لە راگەیەندراوەکەی شارەوانیدا هاتووە:” تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی خزمەتكردن و زیاتر جوانكردنی شەقامی سالم بوو، كە یەكێكە لە شەقامە جوان و سەرنجڕاكێش و قەڕەباڵغەكانی سلێمانی “.

شارەوانی سلێمانی دەشڵێت:” ئەم نوێبوونەوە و جوانكارییانە بودجەیەكی زۆری پێویستە و ئەنجومەنی شارەوانی لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی گونجاو و یاسایی بۆ دابینكردنی بودجەكەی، بۆ ئەوەی پرۆژەكە دەستپێبکات “.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان