سەردێر

وەزارەتی کار: ئەو کەس و دامەزراوانەی کە پشتگیری ناڕاستیان کردوە ئەیانخەینە بەردەم لێپرسینەوە

خەڵک-

وەارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر دامەزراندنی ٣٠ کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” ئەو کەس و دامەزراوانەی کە پشتگیری ناڕاستیان کردوە ئەیانخەینە بەردەم لێپرسینەوە”.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتدا هاتووە سەبارەت بەدامەزراندنی (٣٠)سی کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، کە لەڕێگای ئۆنلاین و بەخاڵبەندی و بەشێوەیەکی زۆر دادپەروەرانە پڕۆسەکە بەڕێوەچوو، بەڵام ئەمڕۆ (٢٠٢٢/٩/٢٢) زانیاریمان پێگەیشت کە سێ کەس لەوانەی بەپێی خاڵبەندی دەرچوون دەرکەوت ناڕاستیان لەگەڵ کردوین و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە نین لەوەش خراپتر ئەوەیە پشتگیری نیشتەجێ بوونیان بۆ کراوە کەدانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەن هەر بۆیە لێرەوە ڕای دەگەیەنین:

١-هەر بەڕێزێك سکاڵای هەیە لەوەی کە ناوی نەهاتووەتەوە سەردانی دیوانی وەزارەت بکات تا هەموو بەڵگە نامەکانی بخەینەبەردەست.

٢-ئەو ناوانەی کە دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە نین ڕۆژی یەك شەممە ناوەکانیان لا دەبرێت و بە پێی ڕیزبەندی شوێنەکانیان پڕدەکرێتەوە.

٣-ئەو کەس و دامەزراوانەش کە پشتگیری ناڕاستیان کردوە ئەیانخەینە بەردەم لێپرسینەوە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان