سەردێر

پۆلیسی هەولێر؛ لەبارەی شەڕی زاوا و خەزورێك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێك دروست دەبێت و كەسێك بە گولـلە بریندار بووە و هێزەكانیان هەردوو لایەنی شەڕكەریان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی بەهاری نوێ بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێك دروست دەبێت و تێیدا چەك بەكار دێت و كەسێك بە گولـلە بریندار بوو .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هێزەكانیان لە بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و هەردوو لایەنی شەڕكەریان دەستگیركرد، كە پێكهاتبوون لە پێنج كەس و دەستگیركراوەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی شادی كران بۆ ئەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ بكرێتەوە و ڕێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.