سەردێر

كۆمەڵێك ڕێنمایی پزیشكی هەڵەن لەم سەردەمەدا كه بە تەنها وەك چارەسەر بەس نین

خەڵك
پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، خۆپاراستن لە نەخۆشی پڕۆسەیەكی ئاڵۆزە و تەنها بە خۆراكی تەندروست نایەتە دی، بەڵكو شێوازی ژیانی تەندروستی پێویستە لە هەموو ڕووەكانی ژیانەوە، كۆمەڵێك ڕێنمیایی پزیشكی كە لە ڕابردوودا ووتراون و تا ئێستاش بڵاودەكرێنەوە، كە هەڵەن و چیتر ڕاست نین.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕایگەیاندووە، كەكۆمەڵێك ڕێنمیایی پزیشكی، لە ڕابردوودا بە هەڵە ووتراون و پێویستە ڕاست بكرێنەوە ، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە لە سوودەكانی ئەو خۆراكانە كەمبكرێتەوە و زۆر باشە ڕۆژانە بخورێن، بەڵام بە تەنها بەس نین.

دەشڵێت،”لە ڕابردوودا ووتراوە خواردنی یەك سێو دوورت دەخاتەوە لە سەردانی پزیشك، كە ئەمە هەڵەیە ، یان خواردنەوەی یەك كووپ شیر دەتپارێزێت لە كێشەی ئێسقان، ئەمەش هەڵەیە، هەروەها خواردنی یەك لیمۆ قەڵەوی و چەوری ناهێڵێت ئەمەش هەڵەیە”.

كۆمەڵێك ڕێنمیایی پزیشكی كە هەڵەن بۆ ئەم سەردەمە :

1. خواردنی یەك سێو دوورت دەخاتەوە لە سەردانی پزیشك : هەڵەیە ؛

هەرچەندە خواردنی سێوێك ڕۆژانە كارێكی زۆر باشە بەڵام چەوریە بە سوودەكان و ڤیتامین ( D، B12) كانزای زینكی تێدا نیە و ڕێژەیەكی زۆر كەم ماددەی ئاسن و پڕۆتینی و ڤیتامین بی یەكانی تێدایە ، ڕەنگە خواردنی یەك سێو كەمێك یارمەتی خۆپاراستن بدات لە هەندێك نەخۆشی وەك بەرزی چەوری خوێن ، قەڵەوی ، نەخۆشی شەكرە ، ئەلزەهایمەر بەڵام خواردنی یەك سێو لەو نەخۆشیانەش ناتپارێزێت.

2.  خواردنەوەی یەك كووپ شیر دەتپارێزێت لە كێشەی ئێسقان : هەڵەیە :

هەرچەندە خواردنەوەی یەك كووپ ڕۆژانە شیر زۆر بەسوودە بەڵام بڕی پێویستی ڕۆژانەی لەشی مرۆڤی لە ڤیتامین دی و كالسێومی تێدا نیە ،هەروەها پێویستە كەم چەوری بێت و ئاژەڵی ئێستا زۆر كەمیان تەنها بە گژوگیا بەخێو دەكرێن ؛ خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی ئێسك پێویستی بە وەرزش و پارێزی خواردن و ڕێنمیایی تر هەیە .

3. خواردنی یەك لیمۆ قەڵەوی و چەوری ناهێڵێت: هەڵەیە :

هەرچەندە خواردنی لیمۆیەك ڕۆژانە كارێكی زۆر باشە بەڵام خۆپاراستن لە قەڵەوی و دابەزینی كۆڵیستڕۆڵی خراپ و چەوری سیانی و چەوری ناو لەش پێویستی بە وەرزش و پارێزی خواردن و ڕێنمیایی تر هەیە .