سەردێر

زیاتر لە 34 ملیار دینار گەیشتە هەرێم

خەڵك
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایدەگەیەنێت، چەكی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان ، كە بڕەكەی زیاترە لە 34 ملیار دینار، لەسەرەتای هەفتە ی داهاتوو پاش وەرگرتنی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەكی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان، كە بریتیە لە بڕی 34 ملیار و 613 ملیون و 77 هەزار دینار.

ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، كە پارێزگای سلێمانی بڕی 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار و هەولێر 22 ملیار و 687 ملیون دینار و هەروەها دهۆك 3 ملیار و 128 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە و بەم شێوەیە كۆتای بە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢هات.

ئاشكراشیكردووە، كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو پاش وەرگرتنی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان دەست بە دابەش كردنی دەكرێت .