سەردێر

چین لەسەر گەندەڵی حوكمی لەسێدارەدان بەسەر وەزیرێكدا دەسەپێنێت

خەڵك-
تەلەفیزیۆنی فەرمی چین بڵاویكردەوە، بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل و یارمەتیدانی تاوانباران و شاردنەوەی چالاكی نایاسایی، دەسەڵاتداران حوكمی لەسێدارەدانیان بەسەر وەزیرێكی پێشوودا سەپاند، لەگەڵ دواخستنی جێبەجێكردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ.

بەپێی تەلەفیزیۆنی فەرمی چین، ئەمڕۆ حوكمی لەسێدارەدان بەسەر فو چنگ هوا سەپێنرا لەگەڵ دواخستنی جێبەجێكردنی حوكمەكە بۆ ماوەی دوو ساڵ، لەكاتێكدا فو یەكێكە لەو گەورە بەرپرسانەيە كە لەسەر گەندەڵی سزا دەدرێن لەڕێی ئەو هەڵمەتە گەورەیەی لەدوای هاتنەسەركاری شی جین بینگەوە لە كۆتایی ساڵی 2012 دەستیپێكردووە.

تەلەفیزیۆنی ناوەندی چین لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردەوە، فو (تەمەن 67 ساڵ) دانی بە تاوانەكەیدا ناوە لەڕووی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات وەك وەزیر و سەرۆكی پۆلیسی پەكینی پایتەخت لە ساڵی 2005، لەگەڵ شاردنەوەی چالاكییە تاوانكارییەكانی براكەی و كەسانی تر.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “چاینا دەیلی” فەرمى، لەبەرامبەر ئەو گەندەڵیانەدا فۆ بڕی 117 ملیۆن یوان (16.5 ملیۆن دۆلار)ی دەستكەوتووە.