سەردێر

بەرشەلۆنە لەبارەی بۆندەكەی مێسییەوە توڕەیە

 

خەڵك-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، توڕەیە بەرامبەر بەو زانیارییە دزەپێكراوانەی لەلایەن ڕۆژنامەی (مۆندۆ)وە لەبارەی مەرجی نوبێكردنەوەی بۆندەكەی مێسییەوە بڵاوكرانەوە.

بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان مەرجەكان بۆندێكی 3 وەرزی لەگەڵ 10 ملیۆن یورۆ وەك پاداشتی نوێكردنەوە لەخۆدەگرن، لەگەڵ لەئەستۆگرتنی پارەی باج و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خێزانەكەی و خێزانی سووارێز لە یاریگای كامپ نۆ.

زانیارییە دزەپێكراوەكان ئاماژە بە بۆندەكە دەكەن كە هەڵوەشاندنەوەی مەرجی سزادان لەخۆدەگرن، بەو پێیەی یاریزانەكە دەتوانێت بەبێ‌ بەرامبەر بڕوات و هەموو ئەوەی لە بۆندەكەشدا بۆی تەرخان كراوە لەكاتی پەتای كۆرۆنادا دەستەبەربكات، وێڕای تەرخانكردنی فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ خێزانەكەی لەماوەی جەژنی كریسمس.