سەردێر

بە چوار كوپ چای ڕۆژانە لەشەكرە ڕزگارت دەبێت

خەڵك-

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی زانستی خواردنەوەی چا ڕۆژانە چوار كوپ دەبێتەهۆی یارمەتیدان لە كەمكردنەوەی نەخۆشی شەكرە لە جۆری دوو.

زانایانی چینی لە توێژینەوەكەیاندا كە ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە دەڵێن ڕۆژانە خواردنەوەی چوار كوپ چا دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی مەترسی نەخۆشییەكانی شەكرە بە ڕێژەی 17% بۆ ماوەی 10 ساڵ.

شیانگ لی سەرۆكی زانكۆی وهان بۆ زانست و تەكنۆلۆژیان لە چین دەڵێت توێژینەوەكەمان ئەنجامێكی باشی هەیە، هەموو كەسێك دەتوانێت بە ئاسانیی ئەو كارە بكات، واتە ڕۆژانە چوار كوپ چا بخواتەوە، ئەمە مەترسی نەخۆشی شەكرە لە جۆری دوو كەمدەكاتەوە.

ئاماژەی بەئەوەشكرد ئەوان توێژینەوەیان لەسەر شیر نەكردووە، بەڵام توێژینەوەكانی پێشوو ئاماژەیان بە ئەوەكردووە كە بەرهەمەكانی شیرەمەنی كاریگەری دژبەریان لەگەڵ شەكرە هەیە.