سەردێر

لە باڵەكایەتی پێنج ملیم باران باری

خەڵك-

ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ی ئەیلوولی 2022 و دووهەم ڕۆژی پایز شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە.

ئەو شەپۆلە زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بە بڕی جۆراوجۆر باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی قەزای چۆمان لە سنووری دەڤەری سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند لە ناوچەكانی باڵەكایەتی ئەمڕۆ پێنج ملیم باران باریوە.

لەلایەكی دیكەوە لە شاخە بەرزەكانی ناوچەكانی باڵەكایەتی كەمێك بەفر باریوە وەك گوندشینەكانی ناوچەكە باسیانكردووە.
كەشوهەوا