سەردێر

لە ئیلام 28 خۆپیشاندەر كوژران و بریندار بوون

خەڵك-

لە خۆپیشاندانەكانی شاری ئیلام، لاوێكی خەڵكی ئەو شارە بە ناوی موحسین قەیسەری كوژرا.

یەكێك لە ناسراوانی بنەماڵەی قەیسەری بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی ڕاگەیاندووە: “موحسین قەیسەری، تەمەن ٣٢ ساڵ پاش ئەوەی بۆ ناوەندێكی دەرمانیی ئەو شارە گوازراوەتەوە، بە هۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە”.

شایەتحاڵان باس لە كوژرانی هاووڵایەتییەكی دیكەی ئەو شارە دەكەن كە تاكوو ئێستا ئەم هەواڵە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

هەروەها لە درێژەی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانی كەم ٢٧ هاووڵاتیی شاری ئیلام بریندار بوون كە دۆخی تەندروستیی یەكێك لە بریندارەكان باش نییە.