سەردێر

كۆرۆنا بەرەو لەنێوچوون دەچێت

خەڵك-

بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بۆ نزمترین ئاستی دابەزی لە مانگی ئاداری 2020وە.

تیدروس ئەدهانۆم گیبریسوس ڕاشیگەیاند، پاشەكشەی تووشبوان و مردن بە كۆرۆنا بەردەوامە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش شتێكی باشە، ئاماژەیە بۆ كۆتاییهاتنی نەخۆشییەكە، هەرچەندە تا ئێستا وادەیەك نییە.

ئاشكراشیكرد 4.5 ملیۆن توشبوو لە هەفتەی كۆتایی مانگی ئاب هەبوون، بە ڕێژەی 16% بەراورد بە هەفتەی پێشتر دابەزیوە، مردنیش بە ڕێژەی 13% دابەزیوە كە 13 هەزار و 500 كەس بووە.