سەردێر

دی ماریا بۆ دوو یاری ڕاگیرا

خەڵك-
یەكێتی خولى تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاردەدات بۆ دوو یاری ئەنخل دی ماریا یاریزانی ئەرجەنتینی و یانەی یوڤانتۆس ڕابگرێت، دوای ئەوەی لە یاری تیپەكەی لەگەڵ مۆنتسا لە خولی ئیتاڵی، بە كارتی سور كرایەدەرەوە.


ئەو یاریزانە نوێیەی یۆڤانتۆس، پێش پێنج خولەك لە كۆتایی گێمی یەكەم لە یاریی تیپەكەی لەگەڵ مۆنتسا كرایە دەرەوە، بەو هۆیەی بە قۆڵی لە یاریزانێكی تیپی بەرامبەری دا و بەو هۆیەوە یوڤی بە ئەنجامی (1-0) یارییەكەی دۆڕاند.

دی ماریا لە پاش یارییەكە دانی بە ڕۆڵی خۆیدانا لە دۆڕاندنی یەكەمی تیپەكەی لەم وەرزە لە خولی ئیتاڵی، ئەمەش ڕەوشی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری قورس كرد كە بە جیاوازی حەوت خاڵ خۆی لە دوای یانەی ناپۆلی یەكەمی ڕيزبەندییەوە دەبینێت.

دی ماریا لە هەردوو یاری یوڤانتۆس بەرامبەر بە پۆڵۆنیا لە تۆرینۆ و میلان لە سان سیرۆ یاریی ناكات، لە پاش ئەو بوارانەی بۆ هەڵبژاردەكان كراونەتەوە و لێوەی دی ماریای تەمەن 34 ساڵ بەشداریی دەكات لە هەردوو یارییە نێودەوڵەتییە دۆستانەكەی ئەرجەنتین كە ئامادەكاریین بۆ مۆندیالی قەتەر.