سەردێر

دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ دۆسیەی نەوت بڕیارێكی دیكەی دەركرد

خەڵك-
دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق بڕیارێكی وەزیری نەوتی سەبارەت بە دامەزراندنی كۆمپانییەكی نەوتی نیشتمانی هەڵوەشاندەوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە بڕیارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕگەكانی (2) و (3)ی ئەنجوومەنی وەزیران لە بڕیاری ژمارە 109ی ساڵی 2020 و بڕیاری211ی ساڵی 2021 هەڵدەوەشێندرێنەوە، كە تایبەتە بە هەنگاوەكانی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نەوتی نیشتیمانی و دانانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەك سەرۆكی ئەو كۆمپانیایە.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، “دادگا ڕێگەیەك و دەروازەیەكی لەو هەنگاوانەدا نەدۆزیوەتەوە بۆ پاراستنی موڵكی گشتی بۆ هەموو ڕۆڵەكانی گەل لەلایەن ئەو كەسانەی، كە بۆ ئەو كارە ڕاسپێردراون”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو بڕیارە سەرپێچی مادەی (27)ی دەستورە لە بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و نەبوونی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ دەوڵەت.