سەردێر

بۆسكێتس بەرشەلۆنە بەجێدەهێڵێت

خەڵك-
ڕۆژنامە كەنالۆنییەكان باس لە ڕۆیشتنی سێرجیۆ بۆسكێتس كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە دەكەن لە كۆتایی ئەم وەرزە لە یانەكە.

بۆسكێتس لەڕێی ئەكادیمیای “لاماسیا”وە لە 13ی ئەیلولی 2008وە چووە ڕیزەكانی تیپی یەكەمی بەرشەلۆنە، لە بڕوای كەسدا نەبوو بتوانێت بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە لەڕیزی یانەكە یان هەڵبژاردەی ئیسپانیادا بمێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، بۆسكێتس لەم وەرزدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت، لەكاتێكدا یانە كەتالۆنییەكە دەیەوێت بۆ ماوەی دوو وەرزی تر بۆندەكەی درێژبكاتەوە، لەگەڵ كەمكردنەوەی مووچەكەی، بەڵام یاریزانەكە بڕیاریداوە بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت و بڕوات.

وەك ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی كەتالۆنی باسی دەكات، ئاراستەی داهاتووی بۆسكێتس خولی ئەمریكایی و یانەی ئینتەر میامییە كە لەلایەن دێیڤید بێكهام ئەستێرەی پێشووی ئینگلیزییەوە خاوەنداری دەكرێت.