سەردێر

نەتەوە یەكگرتووەكان: هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی عێراق دروست دەبێت

خەڵك-
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێیوایە گرژی و ئاڵۆزییەكان هەڕەشەن بۆسەر سەقامگیری عێراق.

گۆتێرێش لە وتاری كردنەوەی كارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك ڕایگەیاند”گرژی و ئاڵۆزییەكان دەبنە مایەی هەڕەشە لەسەر سەقامگیری عیراق و مەترسی لەسەر وڵاتەكە دروست دەكەن”.

بە وتەی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان”جیهان بەدەست كێشە و گیروگرفتی گەورەوە گیرۆدەیە كە خۆیان لە قوڵَبوونەوەی دابڕانە جیۆسیاسیەكاندا دەبیننەوە و بونەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و یاسا نێودەوڵەتییەكان”.

بە بۆچوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش”بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان و گرانی بژێوی ژیان و نەمانی متمانە و زۆربوونی نایەكسانی، لە ئاسۆوە زستانێكی قورس و پڕ لە ناڕەزایی چاوەڕوانمان دەكات”.