سەردێر

ڤالێردی لەم ئاستە بەرزەدا واز لە ڕیاڵ مەدرید دەهێنێت؟

لیڤەرپوڵ چاوی تێبڕیوە

خەڵك-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان دەڵێن، لیڤەرپوڵ تائێستاش هیوابڕاو نەبووە بۆ بەستنی بۆند لەگەڵ فیدی ڤاڵێردی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید.


ڕۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاویكردەوە”لیڤەرپوڵ پلانی هەیە بۆندێك بخاتەبەردەم ئەستێرەكەی ڕیاڵ مەدرید، دوای ئەوەی پێشتر بۆندێكی بە بڕی 85 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی ڕەتكردبۆوە.

ڤاڵێردی ئاستێكی سەرنجڕاكێش لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پێشكەش دەكات، لەم وەرزشدا ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە 5 گۆڵ، دوای ئەوەی توانی گۆڵێك لە یارییەكەی ئەتلیتیكۆ مەدرید تۆماربكات لە خولی ئیسپانیا.

ڤاڵێردی پێی باشە لە هێڵی ناوەڕاست یان لاتەنیشت یاریی بكات، بەڵام لە پلانی ئێستای كارڵۆ ئەنشیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵیدا لە تەنیشی لای ڕاست یاریی پێدەكرێت.

وەك ڕۆژنامەی (ئاس) باسی دەكات”یۆرگن كڵوب ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ سەرسامە بە تواناكانی ڤالێردی، ئەمەش وای لە ڕیدز كردوو بایەخ بەو یاریزانە بدات و بیەوێت لە ڕیاڵ مەدریدەوە پەلكێشی بكات بۆ ڕیزەكانی”.

بەپێی ڕۆژنامە ئیسپانییەكە”بەڵام بەرپرسانی یانەی شاهانە جموجۆڵكردن لە كاتژمێرەكانی دوایی میركاتۆی هاوینە و لە دەلاقەی گواستنەوەی یاریزانەكان بۆ یەكێك لە ئەستێرەكانی تیپەكەی، بە سوكایەتی دادەنێت”.