سەردێر

بەر لە مۆندیالی قەتەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی پورتوگال واز لە یاریكردن دەهێنێت

خەڵك-
رأڤا سیلڤا یاریزانی یانەی بەنفیكا و هەڵبژاردەی پورتوگال، واز لە یاریكردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت، بەر لە دوو مانگ لە دەستپێكردنی كێبڕكێی جامی جیهان كە وابڕیارە لە قەتەر بەرێوەبچێت.


سیلڤا لەلایەن فرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی “بەڕازیلی ئەوروپا” بۆ یارییەكانی داهاتوو بانگهێشتكرابوو، چاوەڕوانیش دەكرا لە لیستی هەڵبژاردەی پورتوگالدا بێت لە مۆندیالی قەتەر.

ڕاڤا سیلڤا لە بەیاننامەیەكدا وازهێنانی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ بە فرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر و یەكێتی تۆپی پێی پورتوگالیم ڕاگەیاند كە لەنێوان نوێنەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا نابم”.

بە وتەی سیلڤا”لەوبڕوایەدام ئەمە بڕیارێكی ڕاست و ڕاستگۆیانەیە لەم قۆناغەدا، داوا لە هەموان دەكەم ڕێز لە بڕیارەكەم بگرن كە سیمایەكی تایبەتی هەیە”.

هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ مۆندیالی قەتەر 2022، لە گروپی هەشتدایە و لەگەڵ هەڵبژاردەكانی، گانا، و كۆریای باشوور، و ئۆرگوای یاریی دەكات.

وابڕیارە یارییەكانی جامی جیهانی قەتەر 2022 لە نێوان 20ی تشرینی دووەم بۆ 10ی كانوونی یەكەم بەڕێوەبچن.