سەردێر

هاڵاند مێژوویەكی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا تۆماركرد

خەڵك-

ئێرلینگ هاڵاند لەڕێی یاریی تیپی ئێستای مانشستەر سیتی ئینگلیزی و تیپی پێشووی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، ناوی چووە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاریزانە لاوە نەرویجییەكە لەڕێی تۆماركردنی گۆڵی بردنەوە بۆ مانشستەر سیتی (2-1)، بە شێوازێكی “ئەكرۆباتی” لەدژی روسیا دۆرتمۆندی تیپی پێشووی لە چوارچێوەی گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ”، ناوی چووە مێژووەوە.

بەپێی تۆڕی “ئۆبتا”ی جیهانی پسپۆڕ لە ئامارەكانی تۆپی پێ‌ و یاریزانان، ئێرلینگ هاڵاند بووە بچوكترین یاریزان لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە لەگەڵ تیپەكەی و لەدژی تیپكەی لە “چامپیۆنزلیگ” گۆڵ تۆماردەكات، بەو پێیەی تەمەنی 22 ساڵ و 55 ڕۆژە.

هاڵاند توانی ئەو دەستكەوتە تێبپەڕێنێت كە پێشتر لەلایەن ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانیاوە تۆماركرابوو، دوای ئەوەی لە تەمەنی 22 ساڵی و 194 ڕۆیدا، لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و لەدژی ڕیاڵ مەدرید گۆلًی تۆماركردبوو.