سەردێر

پەپجی مۆبایل نەخشەی نوێی NUSA زیاد دەكات

 

خەڵك-

پەپجی مۆبایل نەخشەی نوێی NUSA زیاد دەكات لەگەڵیشیدا
وەشانی 2.2 ی ڕاگەیاند، كە نەخشەی نایابی NUSA و باشتركردنی بۆ نەخشەی Erangel زیاد دەكات، هەروەها Gear Front Mode ی تەواو نوێی و چەندین كەرەستە و جلوبەرگ لەناو خولی سێیەمی وەرزی هەشتەمدا زیاد كردووە .لەگەڵ بلیتی Royale Pass.

وەشانی نوێی 2.2 نەخشەی گەشتیاری NUSA دەناسێنێت كە دوورگەیەكە بە ڕووبەری 1×1 كیلۆمەتر و دەكەوێتە ناوچە گەرمەكان.

بەهۆی ئەوەی نەخشەیەكی بچووكە، یاریزانەكان بەشداری شەڕی خێرا و چڕ دەكەن، ئەمەش یارییەكان زۆر خێراتر دەكات لە Erangel و Livik. لەم شەڕە گەرمەدا، NUSA بە دیمەن و ژینگە جوانەكەی جیاوازە. یاریزانان دەتوانن بۆ ساتێك بوەستن و سەرسام بن بە جوانییەكانی پێش ئەوەی بچنە ناو شەڕە گەرمەكانەوە.

هەروەها نەخشەی NUSA تایبەتمەندییەكی تەواو نوێی Super Recall ی لەگەڵدایە، كە ڕێگە بەو یاریزانانە دەدات كە لە سەرەتای یارییەكدا لە یارییەكە دەركراون، ئەوا دووبارە بێنەوە ناو شەڕەكان ئەگەر هاوڕێكانیان لە ژیاندا بن. ئەگەر بە تەنیا یاری بكەیت ئەوا بە شێوەیەكی خۆكاری دەگەڕێیتەوە ناو یارییەكە.

نەخشە نوێیەكە چەندین ڕێگای نوێی تێدایە كە وا دەكات جووڵە و هاتووچۆ خێراتر بێت. هەروەها NUSA چەكی نوێی وەك Tactical Crossbow و NS2000 Shotgun لەخۆدەگرێت. هەروەها یاریزانان دەتوانن ئۆتۆمبێلی نوێی Quad تاقی بكەنەوە كە ژمارەیەك یاریزان هەڵدەگرێت و سەقامگیرییەكی سەرسوڕهێنەری هەیە.

جگە لە نەخشە نوێیەكە، پەپجی مۆبایل نوێكردنەوە و باشتركردنی نوێی هێناوەتە ناو نەخشەی Erangel كە دڵخوازی هەمووانە لە وەشانی 2.2.

یەكەم گۆڕانكاری لە ناوچەكانی Hospital و Mylta Power كرا كە باشترینن لە دۆزینەوەی پێداویستییەكان و شەڕكردن.

هەروەها دوو بەندەری نوێ بۆ Erangel زیادكراون، یەكێكیان لە باشووری ڕۆژئاوای Farmە و ئەوی دیكەیان لە باشووری بنكەی سەربازیی Sosnovkaیە. هەروەها شێوەی Ferry Pier دەستكاری كراوە و بەنزینخانەكان زیاد كراون كە یاریزانەكان دەتوانن سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەكانیان بەدەست بهێنن. هەموو ئەمانە لە ناو سندوقی نوێی پێداویستیەكانن، وەك سندوقی پیداویستی پزیشكی و سەربازی و كەرەستەی Token.

هەروەها وەشانی 2.2ی پەپجی مۆبایل دۆخی نوێی Gear Front Mode زیاد كردووە، كە بەم زووانە دەخرێتە بازاڕەوە! ئەم دۆخە یاریزانەكان دەهێنێتە ناو نەخشەكانی Erangel و Livik و Nusa بە كۆمەڵێك كارامەیی نوێ كە شەڕەكان خێراتر دابین دەكات. و كارامە نوێیەكان لە Playzone Analysis كە ڕێگەت پێدەدات شوێنی یاریكردنی داهاتوو بزانیت، و Trace ڕێگەت پێدەدات چاودێری دوژمنەكانت بكەیت، و هەروەها Supply Scan یارمەتیت دەدات زۆر ئاسانتر لە جاران شوێنی پێداویستی و چەكەكان بدۆزیتەوە.

یاریزانان دەتوانن لە فرۆشگاكەوە Vehicle Radar Scan بكڕن، كە ئەمەش یارمەتیان دەدات خێراتر ئۆتۆمبێل بدۆزنەوە. بۆ ئەو كەسانەی كە پێیان باشە بە پێ بگەڕێن، تەلەفریك Cable Cars بۆ Stabler زیاد كراوە كە گواستنەوە بە دەوری ناوچەكەدا ئاسانتر دەكات. و ناوچەیەكی نوێ بە ناوی Strange Town زیاد كراوە كە دەتوانیت لە نزیك Stalber و كەناری ڕۆژئاوا بیدۆزیتەوە.

بە وەشانی 2.2 ی پەپجی مۆبایل خولی سێیەمی وەرزی هەشتەم لە بیستی ئەیلول دەستپێدەكات، لەگەڵ كۆمەڵێك كەرەستەی ئەفسانەیی، و نوێكردنەوەكانی Ace Tier، و باشتركردنی شاشەی Tier Badge.

جگە لەوەش، ناوەڕۆكی نوێ بەردەست دەبێت بۆ یاریزانان وەك بەشێك لە بلیتی Royale Pass بۆ مانگی 15ی “Razzle Dazzle” كە لە 20ی ئەیلولەوە دەستپێدەكات، لەگەڵ تایبەتمەندی كۆمەڵایەتی نوێ بۆ یاریزانان، و سندوقی RP Favorites Cratesی ناوازە و زۆر شتی تر!

یاریزانانی پەپجی مۆبایل كە حەزیان لە تایبەتیە، ئەوا لەگەڵ وەشانی 2.2 چێژ لە چەندین ناوەڕۆكێكی سەرسوڕهێنەر وەردەگرن! چاوەڕوانی بڵاوكردنەوەی دوو هاوڕێی تازە بن كە دەتوانیت لە یارییەكەدا دروستی بكەیت و بەكاری بهێنیت. و بۆ ئەوانەی حەزیان لە گواستنەوەی خێرایە لە یاریەكەدا، ئەوا بەم زووانە ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی بەردەست دەبێت كە دەتوانرێت بە خواستی خۆت دروستی بكەیت كە ڕێگەت پێدەدات لە سەنگەرەكاندا هاتوچۆ بكەن.

لە كۆتاییدا، كارەكتەرەكانی Survival Expert Riley، Tech Mercenary Sophia و كۆمەڵەی Spectral Swan و Cosmic Inquisitor Set لە وەشانی 2.2بە هەمان شێوە زیاد دەكرێن.

زۆر پێشكەوتنی تر بۆ مۆبایلی پەپجی مۆبایل زیاد كراوە، لەوانە باشتركردنی وێنەی گرافیك، و بەرزكردنەوەی ڕووكاری بەكارهێنەر و زۆر شتی تر.

وەشانی 2.2 ی پەپجی مۆبایل گۆڕانێك لە یاریەكە بەخۆیەوە دەبینێت، چونكە پەپجی مۆبایل دەچێتە ناو خێزانی Level Infinite. Level Infinite بڕاندێكی جیهانییە كە تایبەتە بە گەیاندنی ئەزموونی كەیفخۆشی كوالێتی بەرز و سەرنجڕاكێش بە هاندەرانی جیهانی، لە هەر شوێنێك و بە هەر شێوەیەك یاری بكەن. وێنەی بڕاندی نوێ زیاد دەكرێن بۆ ستۆدیۆی LIGHTSPEED STUDIOS وەك هاوبەشی گەشەپێدەری یاری پەپجی مۆبایل، لەگەڵ KRAFTON, Inc، دەخرێتە ناو پەپجی مۆبایل. ئێستا یاریزانان لۆگۆی Level Infinite و LIGHTSPEED STUDIOS لەسەر شاشەی دەستپێكردنی یارییەكە دەبینن. و پابەندبوونی پەپجی مۆبایل بە یاریزانەكانی وەك خۆی دەمێنیتەوە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان