سەردێر

سێیەكی جیهان لە ئینتەرنێت بێ بەشن

خەڵك-

تا ئێستا سێیەكی دانیشتووانی جیهان لە ساڵی 2022 لە ئینتەرنێت بێ بەشن بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان.

یەكێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكان ڕایگەیاند نزیكەی 5.3 ملیار كەس لە جیهاندا ئینتەرنێت بەكاردەهێنن، گەشەكردنیشی بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند تا ئێستا 2.7 ملیار كەس لە جیهاندا ناتوانن بگەن بە هێڵەكانی ئینتەرنێت، ئەم ژمارەیە لە 2021 لە 3 ملیار بووە، لە پێش 2019 بریتی بووە لە 3.6 ملیار كەس.

ڕێكخراوەكە داواشیكردووە كار بكرێت تا هەموو جیهان سوود لە ئینتەرنێت وەربگرێـت.

لە ناوچەی ئاسیا و زەریای ئارام ڕێژەی بڵاوبونەوەی ئینتەرنێت 61%بووە لە 2021 و ئێستا بۆ 64% بەرزبووەتەوە.