سەردێر

ئای ئۆ ئێسی 16 چالاك دەكرێت

لەكام مۆبایلانەی ئەپڵ كار دەكات؟

خەڵك-

كۆمپانیای ئەپڵ سیستمی ئای ئۆ ئێسی 16 ڕادەگەیەنێت كە كۆمەڵێك نوێكاری لە خۆی دەگرێت لەبارەی شاشە و كورتەنامەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی یو ئێس ئەی تودەی ئەم سیستمە نوێیە لە مۆبایلەكانی سەروو ئایفۆن 8وە كار دەكات.

لە نوێترین نوێكارییەكانی ئەم سیستمە كۆمەڵێك گۆڕانكاری كردووە لە كورتەنامەدا لەوانە دوای 15 خولەك بەكارهێنەر دەتوانێت دەستكاری كورتەنامەكەی بكات، یان دوای دوو خولەك دەتوانێت بیسڕێتەوە.

هاوكات لە بواری نامەی دەنگیش گۆڕانكاری كردووە لە خێرایی ناردن و تەنانەت سڕینەوە لەكاتی گوێگرتنی بەرامبەریشدا.

هاوكات دەتوانرێت پۆستی ئەلیكترۆنی ئیمێڵ بسڕدرێتەوە دوای ناردنی.