سەردێر

یانەی هەولێر 395 ملیۆن دینار دەداتە ڕاهێنەری پێشوو

 

خەڵك-

یانەی وەرزشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕی 395 ملیۆن دیناری داوە بە ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاهێنەر بۆ كۆتایی هێنان بە پرسی شایستە داراییەكانی ڕاهێنەرەكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن یانەی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”لە دوای بینینی ڕاپۆرتی لیژنەی مۆڵەتەكان، لەماوەی 72 كاتژمێردا شایستە داراییەكانی ئەیوب ئۆدیشۆیان داوەتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”یانەی هەولێر بڕی 395 ملیۆن دیناری داوەتە ئۆدیشۆ كە قەرزی پێشووی بوو بەسەر یانەكەوە، پرۆسەی یەكلاكردنەوەی قەرزەكانیش بە هەوڵی دەستەی ئیدارە و ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بووە”.

یانەی هەولێر نزیكبۆتەوە لە دەستەبەركردنی مۆڵەتی سەركەوتن بۆ خولی نایاب لە وەرزی داهاتوو.