سەردێر

چۆن نەخۆشی شەكرە دەستنیشان دەكرێت؟

خەڵك-
د. داهات حەوێزی پزیشك باس لە چۆنێتی دیاریكردنی نەخۆشی شەكردە دەكات.

دەستنیشانكردنی نەخۆشی_شەكرە :

-بۆ دەستنیشان كردنی شەكرە پێویستە نیشانەكان هەبن لەگەڵ ۲ پشكنینی شەكرە كە بەرزبێت.

پشكنینی شەكرە بەبێ نان خواردن تا ۱۰۰ ئاساییە، ۱٠٠-١٢٠ پێش شەكرەیە ، لە ١٢٠ زیاتربێت شەكرەیە.

۲ سەعات دوای نان خواردن تا ۱٤۰ ئاساییە، ۱٤۰-٢٠٠ پێش شەكرەیە ، لە ٢٠٠ زیاتر بێت بە شەكرە حساب دەكرێت.

-پشكنینی سێ مانگی شەكرە ٦-٦.٥٪ حاڵەتی پێش شەكرەیە، لە ٦.٥٪ زیاتر بێت بە شەكرە ئەژماردەكرێت.

لە حاڵەتی شەكرەی سكپڕی زیاتر پشت بە پشكنینی شەكراوەكە دەبەسترێ، لەكاتی سكپڕی شەكرەی پێش نان خواردن نابێت لە ۹٥ زیاتر بێت، دوای نان خواردن لە ١٣٠ زیاتر بێت ئاسایی نییە.