سەردێر

وێنە..سێ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

ئێوارەی ئەمڕی هەینی لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگای نێوان نەغەدە – پیرانشار چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە سێ کەسییان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن و خەڵکی قەزای ئاکرێن کەسەکەی دیکەش شۆفێر تاکسی بووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی سنوری قەزای ئاکرێن کە بە مەستی گەشت سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیایان کردبوو لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لە روواوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە  سێ کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا برینداربوون کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو سێ کەسە ئامۆزای یەکترن و دانیشتوی گوندی کێلەن لە دەڤەری ئاکرێ و ماوەی ١٠ رۆژە بەمەبەستی گەشتکردن چوونەتە وڵاتی ئێران لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

No description available.