سەردێر

هەژماری وەزیرەکەی سەدر لە تویتەر کێ بەڕێوەی دەبات؟

خەڵک-

ئەندامێکی پێشووی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هەژماری وەزیرەکەی سەدر لەلایەن چوار کەسەوە بەڕێوەدەبرێت کە دوانیان لە نەجەف و دوانیان لە بەغدادن.

بەها ئەعرەجی، ئەندامی جیابووەوە لە رەوتی سەدر و جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیران لە فراکسیۆنی سەدر لە بارەی هەژمارو لێدوانەکانی وەزیرەکەی سەدر راگەیاند:” ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لێدوان و پەیامەکانی رەوتی سەدر بڵاودەکاتەوە، ناوێکی خوازراوە و چوار کەس کە دووانیان لە نەجەف و دووانەکی دیکەیان لە بەغدا بە ناوی ئەوەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشە و پەیامی رێبەری رەوتەکەیان بڵاودەکەنەوە”.

ساڵح محەمەد عێراقی، کەبە “وەزیرەکەی سەدر” ناسراوە، زۆرینەی بەیاننامە و پەیامەکانی موقتەدا سەدرلە رێگەی هەژمارەکەی ئەوەوە بڵاودەبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەرنەکەوتووە و هیچ وێنەیەکی بڵاوکراوەشی نییە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان