سەردێر

کارەبای قەزای کفری چاککرایەوە

خەڵک-

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، دوای بڕانی کارەبای قەزای کفری بەهۆی روودانی شۆرتێکەوە تیمه‌كانی كاره‌بای گه‌رمیان توانیان شۆرته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن و کارەبا بگەڕێننەوە ئەو ناوچانەی کارەبایان نەبوو.

وەزارەتی کارەبای عکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڕوودانی شۆرتێكه‌وه‌ و ته‌قینی دووكێبڵی (33kv)له‌وێستگه‌ی (132kv)كفری به‌شێك له‌قه‌زای كفری و ناحیه‌كانی سه‌رقه‌ڵاو ناحیه‌ی نه‌وجول و گونده‌كانیان كاره‌بای نیشتیمانیان بڕا تیمه‌كانی كاره‌بای گه‌رمیان توانیان شۆرته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن و كاره‌بای نیشتیمانی بۆئه‌وجێگایانه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌.

وەزارەتەکە دەشڵێت:”قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه‌یە بۆ ئەو ناوچانە ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ كاره‌بای نیشتیمانیان نه‌بووه”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان