سەردێر

هەولێر؛ بەزیاتر لە ملیارێک دینار چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

خەڵک-

بەزیاتر لە ملیارێک دینار چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێدەکرێت.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەزیاتر لە(ملیارێک و 289 ملیۆن دینار) ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی 15٪ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگای هەولێر پڕۆژەکانی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەی لای خوارەوەن:-

1-پڕۆژەی قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغی دووەم.

2-قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغی سێیەم.

3- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشەنبیری تەنیشت مارکێتی شیلانە.

4-دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سەربەخۆیی کەرتی (9000) قۆناغی دووەم سێبەردان.

5- قاشتەکردنی شەقامی دووسایدی هانا ستی لە شەقامی کۆیە تاوەکو بەنزینخانەی هامان.

پارێزگای هەولێر دەشلێت:” ئێستاش دەرخستەی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادە کراوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کاریان لەسەر دەکرێت”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان