سەردێر

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

خەڵک-

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لە سبەینێ شەممەوە تاوەکو شەممەی داهاتوو دوای کاتژمێر ١٠:٣٠ سەردانیان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت، چونکە هێڵی ئینتەرنێت نییە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەی، ڕۆژی شەممە 20 ـ 8 ــ 2022، لەکاتژمێر 7.30ی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر 10.30 هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، کە تا 27 مانگ دەخایەنێت، جگە لە 26ی مانگ کە ڕۆژی هەینی دەکات، ئەو حەوت ڕۆژەی تر هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت، بۆیە ھەر ھاووڵاتیەک کاری لای سکاڵانووسەکانی ھەیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت تا دوای کاتژمێر (10.30) ھێڵی ئینتەرنێتیان نابێت، بۆ ئاگاداریتان.

بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دوومی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سبەینێوە شەممە تا رۆژی شەممەی داهاتوو هیڵێ ئینتەرنێت رۆژانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەبڕێت.